3 کوژراو و بریندار لە چەمچەماڵ بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە
(0)
تەندروستی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە ٢ کەس گیانیان لەدەستداو کەسێکی دیکە برینداربوو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بە داخەوە لە ڕوداوێکی هاوتووچۆدا لەسەر ڕێگای کەرکوک ــ سلێمانی نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ، دوو گەنجی تەمەن ١٩و٢٠ ساڵ گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تر بریندارە .
ڕونیشیکردەوە، دوای گەیاندنیان بە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی (طب عدلي) سلێمانی کران.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: