ڕخنەی توندی چین لە کارشکنێی ئەمریکا لە سەربابەتی فەڵەستین

(0) / جهان


May 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی چین ڕەخنەی توندی لە کارشکنێی ئەمریکا لە سەربابەتی فەڵەستین و هەوڵەکان بۆ نێوەندگیریی لە ئەنجومەنی ئاسایش گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە کارشکێنیەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بو نێوەندگیری نێوان ئیسراییل و فەڵەستین، گوتی: ئەمڕیکا بەتەنیایی بو جارێکیتر دەنگی شەورای ئەمنی سەبارەت بەدۆخی فەڵەستین و ئیسراییل کڕ کرد و دووپاتە لە بەرانبەر هەڵوێستی نێو دەوڵەتی راوەستا.
بە هۆی بەرز بوونەوەی تەنگەژەی سیاسی و شەڕی نێوان ئێیسراییل و فەڵەستین، چین وەکوو سەڕۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی مەی، هەولی زۆریدا کە بتوانێت دوو لایەن لە سەر یەک مێز کۆبکاتەوە بەڵام بەهۆی لەمپەرنانەوە ئەمریکا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەیتوانی بە ئەرکۆی هەستێ.