١٠٠ هەزار گەشتیار لە جەژندا ڕوویان لە دوکان کردووە

(0) / اقتصادی


May 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سیروان سەرحەد قائیمقامی دوکان ڕایگەیاند لە جەژندا١٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە قەزاکە کردووە.
بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە، سیروان سەرحەد قائیمقامی دوکان ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی ١٠٠ ھەزار گەشتیار و ھاوڵاتی روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری دوکان کردووە.
ڕاشیگەیاند: یەک رووداوی خنکان لە سنوری ئاوی دوکاندا تۆمارکراوە، کە گەشتیارێکی عەرەب بووەو تەرمەکەشی بە کەمتر لە کاتژمێرێک دۆزراوەتەوە.
وتیشی،  شارەوانی و کۆمپانیای پاککەرەوە توانیویانە زیاتر لە (٦٠) تەن خۆڵ و خاشاک کۆبکەنەوە.رووداوەکانی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆ بەمشێوەیە بوون:
 ٦رووداوی وەرگەڕان
 ٤ رووداوی پێکدادان
 ١ رووداوی شێلان
 بەکۆی گشتی (١١) رووداوی هاتوچۆ رویداوەو بەهۆیانەوە (٢) کەس گیانیان لەدەستداوەو (٩) کەس برینداربوون.
کامەران کەریم