خوێناویترین ڕۆژی غەزە؛ 33 شەهید

(0) / جهان


May 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئیسرائیل خوێناویترین هێرشی بۆ سەر غەزە ئەنجام دا و دەیان هاوڵاتی سڤیل بوونە قوربانی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە میدیای فەڵەستین، ئیسرائیل لەڕێگەی هێرشە ئاسمانیەکانیەوە لە شاری غەزە سێ باڵەخانەی تەخت کرد.
لەم هێرشانەی ئیسرائیلدا 33 کەس گیانیان لەدەستدا کە بە خوێناویترین هێرش تۆماركرا لەوەتەی شەڕ لە فەڵەستین دەستیپێکردووە
بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی غەزە، لەو هێرشانەدا  12 ژن و 8 منداڵ لەناو کوژراوەكاندان و  50 كەسی دیكەش برینداربوونە.
هاوكات تیمەکانی بەرگری شارستانی غەزە رایگەیاندوە، دەیان هاوڵاتی سڤیل  لە ناو داروپەردووی  ئەو ماڵانەدان  کە بۆردومانکراون و تا ئێستا بێسەروشوێنن.