داوای پچڕاندنی پێوەندی عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکرێت پێوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل بەستووە

(0) / جهان


May 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارێکی عێراقی داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی کە پێوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردۆتەوە، بپچڕێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن سالم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە فراکسیۆنی سادقون ڕایگەیاند: دەبێ بەغدا پێوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە، ئیمارات و بەحرین بپچڕێنێت، لەبەر ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل.
ڕاشیگەیاند: گونجاو نییە عێراقی داکۆکیکار لە  گەلی فەڵەستین، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێکدا هەبێت کە ناپاکی لە فەڵەستین و گەلەکەی دەکات.
ساڵم بە پێویستی زانی عێراق دووربکەوێتەوە لەو وڵات و سیاسیانەی بوونەتە چاوساغ و دەستەڕاستی ئیسرائیل و رۆڵیان لە کوشتنی گەلانی عێراق، لوبنان، سووریا، یەمەن و فەڵەستی هەیە.