جەختی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سەر بەردەوامیی پشتگیریی فەڵەستین

(0) / جهان


May 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی فەیلەقی قودس لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونی لەگەڵ سەرۆکی جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین، جەختی لە سەر بەردەوامیی پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەلی فەڵەستین لە بەرانبەر داگیرکاریی ئیسرائیل کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میدیای فەڵەستین بڵاویان کردەوە کە
 لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران گفتوگۆیێکی تەلەفوونی لەگەڵ زیاد نەخالە سەرۆکی جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین بووە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لەم گفتوگۆیەدا جەخت لە سەر بەردەوامیی پشتیوانییەکانی ئێران لە بەرخۆدانی گەلی فەڵەستین لە بەرانبەر ئیسرائیل کرایەوە.
لیوا قائانی، بەرخۆدان و خەباتی  گەلی فەڵەستین  و بەرگریی جوامێرانە لە نیشتمان و پیرۆزییەکانی فەڵەستینی بەرزنرخاند.
فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێران بەرزبوونەوەی ئاست و توانای سەربازیی بەرەی بەرخۆدان لە بەرگریی کردن لە گەل و نیشتیمانی فەڵەستین لە بەرانبەر داگیرکاری و وەحشیگەرییەکانی ئیسرائیلی بەرزنرخاند.
هاوکات زیاد نەخالە پێداگریی گەلی فەڵەستین لە سەر بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیسرائیلی دووپات کردەوە.
سەرۆکی جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین، وتی: مقاومە لە غەزە لە سەر داوای دانیشتوانی قودس و زەوینەداگیرکراوەکانی 1948 هاتۆتە ئەم شەڕەوە و گەلی فەڵەستین خوازیاری بەردەوامیی بەرخۆدان تا کۆتایی هاتنی داگیرکاری و تاوانەکانی قەوارەی زایۆنین.
ناوبراو هەروەها یارمەتی و پشتگیرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە فەڵەستینی بەرزنرخاند.