ئاڵا تاڵەبانی: چیتر رێگە نەدەن یاری بە قوتی ھاوڵاتیان بكرێت

(0) / جهان


May 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تكایە لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم راگرن و واز لە رۆتیناتی فاشلی نوسینگەكان بهێنن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، دیارە لای هەموان ئاشكرایە كە پرسی پەسەند كردنی بودجەی عێراق چەندە بەلای خەڵكی پارێزگاكانی عێراقەوە گرنگ بوو دوو ھێندەش خەڵكی ھەرێمی كوردستان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەو پرسە بوون.
وتیشی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا و سەرباری رێكەوتنی نێوان ھەولێرو بەغدا و پەسەند كردنی بەشە بودجەی ھەرێم دەبینین ھێشتا لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بەردەوامە و فەرمانبەرانی ھەرێم مافی خۆیان بە تەواوەتی وەرناگرن.
ئاڵا تاڵەبانی جەختیشكردەوە، بۆیە داواكارم بە زوترین كات بێنە سەرخەت و چیتر رێگە نەدەن یاری بە قوتی ھاوڵاتیان بكرێت.