ئێران: پاراستنی ڕەوا مافی گەلی فەڵەستینە
(0)
نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان سیاسەتی وڵاتەکەی لە پشتگیریی خاک و گەلی فەڵەستین دووپات کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە لە هاوڵاتیانی فەڵەستینی لە ژێر داگیرکاری و گەمارۆی نایاسایی ڕژێمی ئیسرائیل دان و مافی پاراستنی ڕەوایان هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند: دەبێ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و ڕژێمی ئیسرائیل ناچار بکات واز لە سەرکێشی سەربازیی لە ناوچە بێنێت، بە تایبەت کۆتایی هێنان بە خوێن ڕشتن و تاوان دژی فەڵەستین.
تێبينيێك بنێرە: