ئاگادارییەکی گرینگ لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەڵەبجە داوای لە دانیشتوانی چەند گەڕەکێک کرد ئاوى نیشتیمانى بۆ خواردنه‌وه به‌كارنه‌هێنن تا ئه‌نجامى پشكنینه‌كه ده‌رده‌چێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاوى بەلوعەی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى (کانی عاشقان‌و شێخ ئیسماعیل) رەنگی گۆڕا بۆپەمەیی، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هەڵەبجە داوا دەکات ئەو گەڕەکانە ئاوەکە بۆخواردنەوە بەکارنەهێنن، تا ئەو کاتەی ئەنجامی پشکنینەکان دەگەڕێتەوە.
لەڕاگه‌یەنراوەکەدا هاتووە: تیمی تاقیگەی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی ھەردوو گەڕەکه‌كه‌ى کردووە بۆ بەدواداچوون بۆ گۆڕانی ڕەنگی ئاو، لەتانکی دابەشکردنی ئاوی ئەم دوو گەڕەکە تا نزمترین ماڵ سامپڵی لێوەرگیراوە بۆ بشکنین.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەتانکی دابەشکردن‌و لەبەشی سەرەوەی ئەو دوو گەڕەکەش ھیچ گرفتێکی نییەو ڕەنگی ئاوەکە نەگۆڕاوە، بەڵام لەچەند ماڵێکی کۆتایی گەڕەکەکان ڕەنگی ئاوەکە گۆڕاوەو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەبەدواداچووندان بۆھۆکاره‌كه‌ى .
له‌کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە ، ھەرچەندە لەھەموو سامپڵی ئاوەکان ڕێژەی کلۆر تەواوە، بەڵام ھاوڵاتیان ئاگاداردەکەینه‌وه ئەو ماڵانەی ڕەنگی ئاوەکەیان گۆڕاوە بەکارینەھێینن بۆ خواردنەوە تا ئه‌نجامى پشکنینەکان دەردەچێت‌و ئاگاداریان دەکەینەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: