لە شارەزوور دەرچوانی ئەم بەشانە ئاگادار دەکرێنەوە وەک وانەبێژ دادەنرێن

(0) / اجتماعی


May 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لە پەروەردەی شارەزوور ئاشکرایدەکات، دەرچوانی چەند بەشێک ئاگادار دەکرێنەوە کە خوازیاری دانانن وەک وانە بێژ پەیوەندی بەپەروەردەی شارەزوورەوە بکەن .
نەبیل حمەساڵح لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لەپەروەردەی شارەزوور  لەلێدوانێکیدا  بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ‎ئاگاداری دەرچوانی بیرکاری بەهەرسێ بەشەکەیەوە( بنەرەت ـ پەرەروەردە ئامادەیی ـ زانست ،علوم) لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەین کە نیازمەندن بە وانەبێژ دابنرێن تکایە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو سەردانمان بکەن بەمەبەستی دانانیان وەک وانەبێژ لەگەڵ هێنانی پشتگیری دەرچوون .
کامەران کەریم