بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە بەسەردەکرێنەوە
لیژنەی بەرکەوتوانی چەکی کیماویی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە، بریندارانی چەکی کیمیاوی بەسەر دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی گشتی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لیژنەی بەرکەوتوانی چەکی کیماویی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە، بریندارانی چەکی کیمیاوی بەسەر دەکاتەوە و لە نزیکەوە پشکنینی سەرەتایی بۆ دۆخی تەندرووستیان دەکات و لەماڵی خۆیان دەرمان و پێداوویستیەکانیان بۆ دابین دەکات.
تەندروستی گشتی هەڵەبجە ڕونیشیکردەوە، لەبەر پاراستنی سەلامەتی بەرکەوتوان و هاوکات بەدورگرتنیان لە مەترسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت بەرکەوتوان بەسەربکاتەوە لە نزیکەوە هاوکرو پشتیوانیان بێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: