ئێران و ئیتالیا هەوڵ بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان دەدەن

(0) / جهان


May 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە کردن بە هاوکاری ئابووری وڵاتەکەی و ئیتالیا لە ڕابردوودا ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی دانووستاندنەکانی ڤیەننا پێویستە هەل بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان بڕەخسێت و هەروەها ئامادەکاری بکرێت بۆ گەڕانەوەی ئیتالیا وەکوو هاوبەشێکی دێرین، بۆ گۆڕەپانی ئابووری ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف پاش دیداری لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیتالیا ڕایگەیاند: لەم دیدارەدا وتووێژەکان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان باش بوون. ئیتالیا هاوبەشێکی ئابووری ئێرانە. ئیتالیا بەشدارییەکی باشی لە ئێراندا هەبووە و کۆمپانیا ئیتالییەکان زۆر پێیان خۆش بووە لەگەڵ ئێران کار بکەن بەشێوەیەک کە لەم بوارەدا نزیکەی ۳۰ میلیار دۆلار گرێبەست و گوژمەی پێنج‌ میلیار دۆلاریان دیاری کردبوو.
ناوبراو وتیشی: ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام و ئێستاش پێویستە هەل بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان بڕەخسێت و هەروەها ئامادەکاری بکرێت بۆ گەڕانەوەی ئیتالیا وەکوو هاوبەشێکی دێرین، بۆ گۆڕەپانی ئابووری ئێران.