تورکیا بە چڕی بۆردوومانی ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / جهان


May 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە بەرزاییەکانی زناری کێستە و دەوروبەری گوندەکانی کێستە و هرورێ و چەلکێی کریستیانان، بە گوتەی خەڵکی ناوچەکە بۆ یەکەمجارە بەو شێوە چڕ و سەختە تورکیا بۆردوومانی ئەو ناوچانە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە رووداو، شەوی رابردوو لە رێگەی دوو هێلیکۆپتەری سوپای تورکیا دەوروبەری گوندەکانی کێستە و هرورێ و چەلکێی کریستیانانی بە سەختی بۆردوومانکرا، بە گوتەی خەڵکی ناوچەکە بۆ یەکەمجارە بەو شێوە چڕ و سەختە بۆردوومانی ئەو ناوچانە دەکرێت، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستووەتە دڵی خەڵکی ناوچەکە، بە تایبەت خەڵکی کۆمەڵگەی بێگوڤا، چونکە دەکەوێتە تەنیشت ئەو سێ گوندە.
 لە دوای ئەو بۆردوومانە سەخت و چڕەی شەوی رابردوو کرایە سەر ئەو ناوچانە، لە بەیانییەوە تاوەکو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەکە ئارامییەکی بەخۆیەوە بینیوە. واتە لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا زۆربەی ئەو بۆردوومانانەی کراون لە کاتی شەودا بووە، بە رۆژ ئارامییەک هەیە تەنیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چاودێریی ناوچەکە دەکرێت و بە بەردەوام دەنگی ئەو فڕۆکانە بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە دەبیسترێت.