ئێران: بابەتێک بەناوی ڕێککەوتنی سەرەتایی لە دانووستاندنەکانی ڤیەننا بوونی نیە

(0) / جهان


May 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە جەخت کردنەوە لەوەی که بابەتێک بەناوی ڕێککەوتنی سەرەتایی لە دانووستاندنە ناوەکییەکاندا بوونی نیە، راگەیاند: بەشێکی زۆر لە لە شوێنە بەتاڵەکان لە ڕێککەوتنەکان پڕ کراوەتەوە و بەشێکیشیان پێویستیان بە بڕیاری سیاسی هەیە کە دەبێت ئەم بڕیارانە لە پایتەختەکانەوە بدرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە ڕۆژی دووشەممە لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوەی لە ڤیەننا ئەنجام دەدرێت درێژەی وتووێژە تەکنیکییەکانە لە هەر سێ کارگرووپی ناوەکی، هەڵگرتنی گەمارۆکان و خستنەڕووی ڕیزبەندی پیادەکردنی هەنگاوەکان.
ناوبراو وتیشی: بەشێکی زۆر له شوێنە بەتاڵەکان لەم کارگرووپانەدا پڕ کراوەتەوە. هەڵبەت ئەوەی کە ماوەتەوە شتێکی کەم نیە و ئێمەش پێداگیری لە هەڵوێستە گرنگەکانی خۆمان کرد و هەروەها هەڵوێستەکانمان ڕوونە و سووریشین‌ لەسەری.
خەتیب زادە ڕایگەیاند: وادیارە کە دەبێت دەرفەتیان بدەینێ. سەرەڕای ئەوەی کە نامانەوێت ئەم وتووێژانە ماندووکەر بن و زۆر درێژەیان هەبێت. بەدڵنیاییەوە نامانەوێت ڕێککەوتنێک بکرێت کە لە چوارچێوەی سیاسەتە باڵاکانی نیزام و ڕێکارە کردەییەکانی ناوەند نەبێت.