مامۆستایەکی ئاینی بۆ  زایەڵە : جیهانی عەرەب قودسی لە بیر کردووە

(0) / گفتگو


May 17, 2021

قەبارەی فۆنت:


مامۆستایەکی ئاینی  پێی وایە کێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل  کێشەی قودسە کە یەکەم ڕووگەو قیبلەی موسڵمانانە .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، ( مەلا سامان هەڵەبجەیی )   مامۆستایی ئاینی لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند ، بەنیسبەت وڵاتانی ئیسلامی و موسڵمان بەرامبەر بە  قەزیەی  فەلەستین- ئیسرائیل  ،قەزیەی فەلەستین  نیە مەوزوعەکە قودسە ،قودسی پیرۆز لای موسڵمانان  یەکەم ڕوگەو قیبلەی موسڵمانان بووە لەگەڵ ئەوەشدا سێیەم شوێنی پیرۆزە لای موسڵمان و ئیسلام بۆیە قەزیەکە پەیوەندی بە دینەوە هەیە لە ڕووی شەرعیەوە هەموو تاکێکی موسڵمان پێویستە خەم خۆری  ئەو شوێنە پیرۆزە بێت کە قودسە لەلایەن جولەکەوە داگیرکراوە ، لەگەڵ ئەوەشدا  کەوڵاتانی ئیسلامی  ئەرکی خۆیانە بەڵام کێشەکە لەوانیە بەئەرکی خۆیان هەستن یان هەڵناسن ئەمڕۆ بمانەوێ و نەمانەوێ موسڵمانان بەسەردوو مەزهەب دابەش بوون مەزهەبی شیعەو سونە ئەوە شیعەش بەسەر چەند مەزهەبێک و بیروبۆچونێکی جیاواز  دابەش بوون بەڵام سونەکان زیاتر بەربڵاو پەرت و پرش بوون بەومانیەی ئێستا جگە بەشە ئیسلامیەکەی وڵاتە عەرەبیەکانیش لەناو خۆیان ناکۆکن .

وتیشی ، قەزیەکە وڵاتانی چارەسەری کێشەی خۆیانیان پێناکرێت بۆیە ئێستا لایەنی قودسیان  ئیهمال کردووە ڕۆژانە خەڵکی مەدەنی  تێدا دەکوژرێت و بێ مەوقیفن ، لایەنە ئیسلامیەکانیش وەکو کاری ڕایکخراوەیی ئەرکی خۆیانە هەستن بە دژایەتی کردنی ئەو زوڵم و ستەمەو ئەوداگیرکاریەی کەدەوڵەتی ئیسرائیل بەرامبەر بە قودس کردویەتی وەفەلەستین کردوویەتی هەستن بەئەنجامدانی خۆپیشاندان   و دەربڕینی ناڕەزایەتی  دەبێت بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەیانە بیکەن بەمادی و مەعنەوی هاوکاری خەڵکی ستەم دیدەی فەلەستین ئەنجامی بدەن .

مەلاسامان هەڵەبجەی سەبارەت بەوڵاتانەی کە ڕێکەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و دەبێت هەڵوێستیان چۆن بێت وتی  ، سین و کۆیاو ڕووسیا لەخۆشەویستی قودس و موسڵمانان نین کە کەدژی ئیسرلئیل دەوەستنەوە  لەبەرئەوەى دژی بەرەی ئەمریکان  لەگەڵ قەزیەی ئیسرائیل پشتی فەلەستین دەگرن ،ئەو وڵاتانەی دەعمی ئیسرائیل دەکەن لەسەرووی ئەوانەوە  ئەمریکا دەبێت خەڵکی موسڵمان مەوقیفی هەبێت بەرامبەریان ئەگەر بە شتێکی بچوکیش بێت بەلێدوانێکیش بێت  دەبێت دژیان بوەستن لەبەرژەوەندی ئەووڵاتە کارنەکەن تەنانەت  دەبێت کارێکبکەن لەبەرژەوەندیەکانی  ئەو وڵاتانە زەرەر بگەیەنێت بۆئەوەى بەخۆیاندا بچنەوە  و واز لەزوڵم و ستەم و هاوکاری کردنی زاڵم بهێنن .

سازدانی -  کامەران کەریم