وەزیری پێشمەرگە: بەهۆی كێشەی هونەری بانكییەوە مووچەی لیوا هاوبەشكان دواكەوتوە

(0) / جهان


May 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند:لەئەجامی پرۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی خەرجییەكان لەوەزەتی پێشمەرگە چەندین ملیار دینار بۆ خەزێنەوەی دەوڵەت گەڕاوەتەوەو چەند هەفتەی داهاتووی لیوا هاوبەشەكان مووچەكانیان پێدەدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم دوای بەشداریكردن لەكۆبوونەوەیەك لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پرۆسەی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی جدی دەنێت و پرۆسەكەش پێویستی بەپشتیوانی بەردەوامی هێزو لایەنە سیاسیەكان هەیە، پەرلەمانیش چاودێری هەنگاوەكانی چاكسازییە لەوەزارەتی پێشمەرگە، هەرچەندە پرۆسەكە بەهێواشی دەڕوات، بەڵام لەئایندەدا ئەنجامەكانی دەردەكەون كە هێزێكی یەكگرتومان دەبێت.

وتیشی: لەپرۆسەی چاكسازیدا چەندین ملیار دینار بەهۆی رێكخستنەوەی خەرجییەكان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، توانراوە بۆ خەرجییەكان رێكخستنەوەی گونجاو دابنرێت.

لەبارەی دواكەوتنی مووچەی لیوا هاوبەشەكانیشەوە، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: بەهۆی كێشەی هونەری بانكییەوە مووچەی لیوا هاوبەشكان دواكەوتوە، هەرچەندە بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە جەژنێكی سەختیان بەڕێكرد، بەڵام لەچەند هەفتەی داهاتوودا بەزیادەوە قەرەبویان دەكرێتەوەو مووچەكانیان پێدەدرێت.