نامەی هەنیە بۆ ڕێبەری باڵای ئێران

(0) / جهان


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس  لە نامەیێکدا بۆ ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵا ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران باسی لە تاوانەکانی ئیسرائیل دژی قودس، گەڕەکی شێخ جەڕاح، مزگەوتی ئەقسا، غەزە و ناوچە داگیرکراوەکانی 1948 کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە ناوەندی میدیایی فەڵەستین، هەنیە لەم نامەیەدا ئاماژە بەوە دەکات کە بە ئامانجی پێشگرتن لە زیاتر بوونی تاوانەکانی ئیسرائیل پێوەندیان بە زۆر لایەنەوە کردووە  و هۆشداریی ئەوەیان داوە کە ئەم تاوانانە بێ وەڵام نابن.
ڕاشیگەیاند پێداگریی سەرکردە تاوانبارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سەر بەردەوامیی بە هێرشەکانیان دژی گەلی فەڵەستین و نیشتیمان و پیرۆزییەکانی ئەوان، پێویستیی بە وەڵامی توند و بەبڕشت و ڕەوا لە ڕێگای مقاومە لە کەرتی غەزەیە.
هەنیە باس لە تاوانەکانی ئیسرائیل دەکات و دەڵێت: ئەمڕۆ نەیاری جنایەتکار بە کوشندەترین چەکی قەدەغەکراو بە شێوەی ڕۆژانە و بەردەوام دژی دانیشتوانی غەزە هۆڤانەترین تاوانەکان ئەنجام دەدات و هاوکات هەمان مامەڵە  دژی خۆپیشاندەران لە قودس و کەرتی رۆژئاوا و ناوچە داگیرکراوەکانی 1948 ئەنجام دەدات.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە کۆتاییدا داوای جووڵەی بەپەلە و هەڵوێستی  توندی وڵاتانی ئیسلامی وعەرەبی و لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل بە وەستاندنی تاوانی دژی خەڵکی ستەملێکراوی غەزە، دانیشتوانی قودس و کۆتایی هێنان بە بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانیانی کرد.