مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان گردبوونەوە

(0) / جهان


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان گردبوونەوە و داوادەکەن دامەزراندنیان بکرێت بە هەمیشەیی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئێن ئاڕ تی مامۆستایەکی وانەبێژ کە بەشداری گردبوونەوەکان بوو، ڕایگەیاند: پێمان باشە لە وانبێژی دەربچین و ببینە گرێبەست یان هەمیشەیی، چونکە بەردەوام چەند مانگ شایستەی دارایمان دوادەکەوێت.
مامۆستایەکی دیکەش دەڵێت، مامۆستای وانەبێژ بۆ کەرتی پەروەردە زۆر گرنگە، بەڵام مافەکانی وەک پێویست نیە و وەک مامۆستایانی میلاک ماندوو دەبن ناکرێت کە مافی میلاکیان نییە.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە رانیە ڕایگەیاند، ئەگەر خەمساری حکومەت بەردەوامبێت رەنگە لەبەردەم پەروەردە خێمە هەڵبدەن و گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکان فراوانتربێت.  
مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا وانە دەڵێنەوە و بە فەرمی دانەمەزراون، کە لەماوەی رابردوودا زۆرجار داوای دامەزراندنیان کردووە و چەندین جار حکومەت بەڵێنی دامەزراندنیانی داوە، بەڵام نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.