رێکخراوێکی نێودەوڵەتی لە کەلار چەندین پرۆژە ئەنجام دەدات

(0) / اقتصادی


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) لە سنوری قەزای کەلار رەخساندی ھەلی کار و چەندین پرۆژە ئەنجام دەدات
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەیانی ئەمڕۆ (١٨ ی ئایار) وەفدێکی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM)سەردانی دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلاریان کرد و لە لایەن شەهاب حاجی احمد قایمقامی کەلار پێشوازییان لێ کرا.
لە سەردانەکەیاندا تیشکیان خستە سەر کار و بەرنامە و پرۆژەکانیان لە سنووری قەزای کەلار ، کە خۆی لە هاوکاریکردنی تاکە کەسی بە مەبەستی دەستکەوتنی هەلی کار بۆ بێکار و هەژاران لە نێوان تەمەنی (١٨ بۆ ٦٠) و  فراوانکردنی پرۆژەی کەرتی تایبەت و دۆزینەوەی ھەلی کار بەگشتی.
هاوکات ئەنجام دانی چەندین پرۆژە لە سنووری قەزای کەلار لەوانە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نقیب و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و دامەزراندنی کارگەیەکی بچووک بۆ دابینکردنی کەل و پەل و پێداویستیەكانی نەخۆشخانەیەکانی سنوورەکە.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە ، قایمقامی کەلار رایگەیاند، هاوڵاتیانی قەزای کەلار  کەس و کاری شەهید و ئەنفالکراوانن ، بەشێکی بەرچاوی خەڵکی بێکار و هەژار لە سنورەکە هەیە  .
ئەوەشی خستەڕوو کە بەرنامە و پلانەکانتان بە لاوە پەسەندە و سوپاس و دەستخۆشیتان ئاراستە دەکەین و  وەک قایمقامیەتی کەلار و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنووری قەزای کەلار ھاوکارتان دەبین بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانتان.
ووتیشی،  ھیوادارین بتوانن زۆرترین هەلی کار لە ناوچەکەمان بڕەخسێنن بە تایبەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئافرەتانی بێ هاوژین.
 ناوچەکە بە گشتی و چین و توێژە جیاوازەکان بکەن و ببنە ھۆی رەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجان و دەرچوانی سنورەکە و لە داھاتوودا بتوانن سنوری کارکردنتان لە گەرمیان فراوانتر بکەن.
قایمقامی کەلار باسی لەوەش کرد کە ئەمساڵ بە هۆی کەمی باران ناوچەکەمان توشی وشکەساڵی بووە و دوای کرد وەک رێکخراوەکەیان هاوکار بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی لە سنورەکە.
کامەران کەریم