نوری مالکی: هەندێ وڵاتی عەرەبی ئاراستەی خۆیان بەرەو ئیسرائیل گۆڕی

(0) / جهان


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەتووندی هێرشی کردەسەر سیاسەتی هەندێ وڵاتی عەرەبی لە بەرانبەر ئیسرائیل.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین و بێدەنگی هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی لەبەرانبەر جینایەتەکانی ئیسرائیل دەرحەق بە خەڵکی فەڵەستین، ڕایگەیاند: بەداخەوە کە هەندێ وڵاتی عەرەبی لەبری ئەوەی لەگەڵ چەند وڵاتێکی  ئیسلامی وەکوو ئێران، لبنان و عێراق هاودڵ و هاوڕیز بن ئاراستەی خۆیان بەرەو ئیسرائیل گۆڕیوە.

ناوبراو وتیشی: ئەم وڵاتانە ڕژێمی زایۆنییان لە وڵاتانی ئیسلامی بە باشتر زانیوە و ڕایانگەیاندووە کە ئێران و شیعەکان مەترسییان بۆ ئێمە زۆرترە. ئەمە وتەی ئەو شکست خواردوو و بەکرێگیراوانەیە کە فەڵەستینیان هەرزان فرۆش کردووە.