زەریف: ئەمریکا مووشەکی ڕادەستی ئیسرائیل کرد تاکوو باشتر منداڵانی پێ بکوژێت

(0) / جهان


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: " هەر بەو شێوەیەی کە بە تەقەمەنیە دروستکراوەکانی ئەمریکا هێرش دەکرێتەسەر خەڵکی بێتاوانی فەڵەستین، ئەمریکا بە بڕی ۷۳۶ ملیۆن دۆلاری دیکە، مووشەکی ڕادەستی ئیسرائیل کرد تاکوو باشتر منداڵانی پێ بکوژێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف لەم تویتەدا ئاماژەی بەوە کرد کە: دواتریش ئەمریکا ڕێگەی بە دەرکردنی نەرمترین بەیاننامە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایش نەدا.
ناوبراو وتیشی: ئێستا جیهان، ڕووی پیسی ڕژێمی زایۆنی و پاڵپشتیکەرەکە دەبینێت."