دوای سوتاندنی؛ پەروەردەی شارەزوور نۆژەن کرایەوە

(0) / اجتماعی


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەروەردەی شارەزوور نۆژەن کرایەوە و دیوانی پەروەردە کرایەوە.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، پەروەردەی  شارەزوور   ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری  بەئامادەبونی بەڕێز عەلی ناسر کارگێڕی مەڵبەند بە نوێنەرایەتی مەڵبەندی شارەزوور و بەڕێزان حاکم محەمەد ئەحمد  لێپرسراوی کۆمیتەی شارەزوور و  بەمۆ ئەمین  لێپرسراوی کۆمیتەی زەڕایەن و بەڕێز مامۆستا دڵشاد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و م. سەباح شەهید فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوانی فەرمانگە حکومیەکان سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری خوێندنگاکان و قوتابخانەکان دیوانی پەروەردە کرایەوە و تەسلیم بە بەڕێوەبەرێتیمان کرایەوە.
لە درێژەدا هاتووە: جێگای خۆیەتی سوپاسی هەریەکە لە ئامادەبوان بکەین و بەڕێز بەڕێوەبەری پەروەردە بە وەکالەت لە وتەکەیەکدا سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد لە پای هاوکاری کردنی تەواوی بۆ نۆژەن کردنەوەکە و هەروەرها لیژنەی نۆژەنکردنەوەکە کە ئەرکی زۆریان کێشا،دواتر بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لەوتەکەیدا ئاماژەی بە چۆنیەتی خەرج کردنی بودجەکە کرد و سوپاسی لیژنەی بەڕێوەبەرێتیمانی کرد و رێز و سوپاسی پێ بەخشین، هیوادارین بە هەمولایەک هاوکاربین لە خزمەت کردنی هاوڵاتیانی خۆشەویستی قەزاکەماندا.
کامەران کەریم