بابەکر زێباری بۆ پەکەکە؛ عاقڵ نەبن، شەڕێکی گەورە لەگەڵ پێشمەرگە بەڕێوەیە

(0) / جهان


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

راوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر پەکەکە عاقڵ نەبن، شەڕێکی گەورە لە نێوان پێشمەرگە و ئەواندا دروست دەبێت، دەشڵێت، "پەکەکە ئەجێندای دەرەکی لەناو خاکی هەرێم جێبەجێ دەکات."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بابەکر زێباری راوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێم لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا باسی لەوەش کرد، تورکیا سەرباز و موشەک و فڕۆکەى لەناو خاکی هەرێمدا هەیە، دەشڵێت، ئەگەر پەکەکەش نەبێت، تورکیا لە ئێستادا لە عێراق و هەرێم ناکشێتەوە.
لە ٢٣ی نیسانەوە، سوپای تورکیا بە بیانوی هەبوونی بنکە و بارەگای پارتی کارێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە بە ئۆپراسیۆنی چنگی بروسکە و چنگی هەورە تریشقە، بەوەش زیان بە ناوچە سنورییەکانی هەرێم گەیشتووە.
بابەکر زێباری ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتى عێراق قبوڵ ناکات پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە جێناکۆکەکان، هەر بۆیە پێناچێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە کەرکوک، دەشڵێت، "حەشدی شەعبی هۆکاری کێشەکانى شنگالە."
لەماوەی رابردوودا بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لەناوچەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، چەکدارانی داعش چەندین هێرشیان کردوووە تەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە چەندین پێشمەرگە شەهید و برینداربوون، هاوکات، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ لەقۆناغی یەكەمدا ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق دەستبەكاردەبێت.