پەروەردەی پێنجوێن: پشتگیری بایکۆتی خوێندن ناکەین

(0) / اجتماعی


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئاشکرایدەکات، داواکاری وانەبێژان بەرزدەکەینەوە بۆ وەزارەت ، پشتیوانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن ناکەین.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، بەڕێوەبەرێتی  پەروەردەی  پێنجوێن  ڕایگەیاند، ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی  پێنجوێنەوە بۆ سەرجەم وانەبێژانی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان؛
۱- یاداشتەکەتان بەرز دەکەینەوە بۆ وەزارەت پشتیوانی داواکاریەکانتانین.
۲- بەهیچ شێوەیەك پشتیوانی لە بایکۆت کردنی هۆڵەکانی خوێندن ناکەین و بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن داواتان لێدەکەین بە زوترین کات پەیوەندی بکەنەوە بە قوتابخانەو خوێندنگاکانتانەوە .
کامەران کەریم