مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی بۆ رۆژی دووەم گردبوونەوە

(0) / کردستان


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایانی وانەبێژ رۆژی دووەم لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەهۆی بەهەمیشەیی نەكردنیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژی یەكشەممە، 16ی ئایار بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی قوتابیان و مامۆستایاندا كرانەوە و پرۆسەی خوێندن بەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا دەستیپێكردەوە.
دوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن، مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد و لەژمارەیەك لە شار و شارۆچكەكان گردبوونەوە.
ئەمڕۆش چوارشەممە، جارێكی دیكە مامۆستایانی وانەبێژ چونە بەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و رایانگەیاند “داوای دامەزراندن دەکەین و هەمان ئەرکی میلاکمان هەیە و %٨٥ بۆ %٩٠ی کەرتی پەروەردە مامۆستای وانەبێژ رایگرتووە ئێمە ئەرکێکی زۆر و مافێکی کەممان هەیە”.
ئەو مامۆستایانە داوایان لە حكومەتی هەرێم كرد، بەدەم داواکاریەکانیانەوە بچێت، ئەگەرنا لە بایكۆتكردن بەردەوام دەبن تا وەڵامیان دەدرێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ مامۆستایانی وانەبێژ لە كۆیە، پێنجوێن، ڕانییە و كەلار و سەیدسادق دەستییان بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان كردووە، لەچەند شوێنێك خێمه‌یان هەڵداوەو بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندنیان راگەیاند.