مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: دەوڵەتانی عەرەبی چل ساڵ زیاترە کێشەیان لەگەڵ ئیسرائیل نەماوە

(0) / گفتگو


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایەکی زانکۆ ڕایدەگەیێنێت، کێشەی فەڵەستین کێشەیەکی تێکەڵە لە نیوان نەتەوەیی و ئایینی و ماوەی چل ساڵە دەوڵەتانی عەرەب کێشەیان لەگەڵ ئیسرائیل نییە و بەس تەنیا هەندێکیان لەبەر ڕای گشتی ئەم بابەتە باس ناکەن.
دانا عەبدول مامۆستای زانکۆ  لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە  ڕایگەیاند، سیراعی بەینی ئیسرائیل و فەڵەستین تەنها لە نێوان شەعبی فەڵەستینی کە بەشێکیانە  لەگەڵ ئیسرائیلدا ئەگینا دەوڵەتانی عەرەبی کێشەیان نیە لەگەڵ ئیسرائیلدا. چل ساڵ زیاترە ئەوان کێشەیان لەگەڵ ئیسرائیل نەماوە مەگەر زۆرێک لە دەوڵەتان لەبەر ڕای گشتی وڵاتەکانیان ئیعلانی ناکەن کە ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئیسرائیل نیە، بەعێراق و میسر و بەئەردەن و ئەوانەشەوە، ئەسڵ وایە هەڵوێستیان هەبێت ئەم بابەتەی فەڵەستین خۆی لە ئەسڵدا کێشەیەکی تێکەڵەیە لە نەتەوەی و ئایینی.  دەسەڵاتێکی  ئیسلامیمان نیە تا هەڵوێست وەربگرێت. دەمێنێتەوە دەسەڵاتە نەتەوەیی و قەومیەکان کە ئەوانیش هەر زوو چۆکیان داداوە لە بەرامبەر دەوڵەتی  یەهودا ئەمەش وایکردووە خۆیان لەسەر ئیسلام حساب دەکەن کە موسڵمانان بەلاواز پیشان دەدرێت تێیدا.
وتیشی، سەبارەت بە هەڵوێستی ئیسلامیەکان بەداخەوە خەڵک عاتیفەیەکی هەیە ئەوەی گروپ و تاقمە ئیسلامیەکانن هیچیان پێ ناکرێت. دەبێت دەوڵەتێک هەستێت بەهەڵوێست وەرگرتن، دەبێت موسڵمان  وا بیر بکاتەوە ئەمە مونکەرێکە هەیە. ئەم بابەتە تۆ کە  دەوڵەتت نەبوو تاک بوویت مەسئولیەتت کەمتر لەسەر شانە. هەرئەوەنەی ئەتوانی بەدڵ پێت ناخۆشە و بە دڵ دەری دەبڕیت، موسڵمان تاوانبار نابێت، مادام دەوڵەتێکت نیە، دەوڵەتێک هەبێت و ئیعلانی بەرەنگاربونەوەی ئەو زوڵم ستەمە بکات هەر موسڵمانێک نەڕوات بە لادانی لە جیهاد حساب دەکرێت یەکێکە  لە تاوانە گەورەکان، ئەم بابەت بەستراوەتەوەبە بونی دەوڵەتەوە .
سەبارەت  بەهەڵوێستی ئەو وڵاتانەی کە لەگەڵ ئیسرائیل ڕێکەوتنیان هەیە، مامۆستاکەی زانکۆ وتی، ئەرکی ئینسانی و قەومی ئەخلاقی و دواتر دینییان ئەوەیە  بەرگیری لەو ئەو زوڵم و ستەمە بکەن .
سازدانی – کامەران کەریم