ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک رادەگەیەنێت
ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند، ڕۆژی 20/4/2021 لەلایەن سێ کەسەوە کە لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری مسیبۆشی لانسەر تاکسی دا بوون لە ڕێگای نێوان قەرەتەپە و کۆکس ڕێگایان لەهاوڵاتیەکى کورد بەناوى مەحموود محەمەد فەرەج دانیشتووی کەلار گرتووە کە لە سنوورى ناحیەى جەبارە بەنزینخانەى هەیە و هەڵدەستن بە لێدان و فەلاقەکردنی هاوڵاتی ناوبراو و بە برینداری بە جێی دەهێڵن و ئۆتۆمبیلەکەشی دەڕفێنن , پاشان هاوڵاتی ناوبراو دەڕواتە یاریدەرێتی ئاسایشی کۆکس و سکاڵا تۆمار دەکات و دەست بە جێ هێزەکانی یاریدەرێتی ئاسایشی کۆکس سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ووردو بەدواداچوون کرد و توانرا لە ڕێگای کامێراکانی چاودێرییەوە تاوانباران دەستنیشان بکرێن و لە لایەن بەڕێز دادوەرى لێکۆڵینەوەوە بەپێی ماددەى (٤٤١)ی.س فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەرسێ تۆمەتبارەکە دەرکراو سەرەنجام ڕۆژى 17/5/2021 توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە زاڵگەى باناسیاو یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوى (ئ ق خ ) دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تاوانەکەیان پێ ئەنجامدابوو، وە بۆ ئەوەى ئۆتۆمبیلەکە نەناسرێتەوە هەستابوون بە دەستکاری کردنی و گۆڕینی ئۆتۆمبیلەکەیان.
ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیەکەش گەڕێندرایەوە بۆ خاوەنەکەى.
باس لەوەشکراوە، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا تاوانباری ناوبراو دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ دەستگیر کردنی هەردوو تۆمەتبارەکەى تر و رووبەروو کرنەوەیان بە یاسا.
جێى ئاماژە پێکردنە ، هەرسێ تۆمەتبارەکە بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتووى سنووری قەزای شارەبانی سەر بە شاری بە عقوبەن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: