چاکبوونەوەی 2 ملیۆن و 272 هەزار تووشبوی کۆڕۆنا لە ئێران

(0) / ایران


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەگوێرەی دوایین ئاماری ڕاگەیێندراوی کۆڕۆنا لە ئێران، تا ئێستای لەگەڵ بێت 2 ملیۆن و 272 هەزار و 719 تووشبوو لەم وڵاتە چاک بوونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی تەندروستی ئێران نوێ ترین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆڕۆنای ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ئاماری ڕاگەیێندراو لە سەرەتای بڵاوبوونەوە ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێراندا  2 ملیۆن و 272 هەزار و 719 تووشبوو لەم وڵاتە چاک بوونەتەوە.
هەر بە گوێرەی ئەم ئامارە، لە دوێنی تا ئەمڕۆ و لە ماوەی 24 کاژێردا 12 هەزار و 789 هاوڵاتی تووشی کۆڕۆنا بوونە کە 1 هەزار و 601 کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
هەر لەم ماوەیەدا 233 هاوڵاتی بە هۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەست داوە.