ئێران: ئەمریکا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردۆتە قوربانگەی مافەکانی مرۆڤ

(0) / ایران


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا بە پشتیوانی کردنی ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەو ئەنجومەنەی کردۆتە قوربانەگی مافەکانی مرۆڤ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی باقری کەنی ئەمریکای بە هاوکاریی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی گەلی فەڵەستین تۆمەتبار کرد.
ناوبراو لە کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە پرسی فەڵەستین کە بە بەشداریی نوێنەرانی چەندین وڵات بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: ئەگەر زایۆنیستەکان بە بەردەوامیدان بە تاوان و کوشتار، غەزیان کردۆتە کوشتارگەی مرۆڤ، ئاغەکانیان لە ئەمریکا بە توندکردنی نەیارێتی دژی مرۆڤ و مرۆڤایەتی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیان کردۆتە قوربانگەی مافەکانی مرۆڤ.
ئاماژەی ئەم بەرپرسە ئێرانییە بە  ڤێتۆی بڕیاری دژە زایۆنی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە کە لە 15 ئەندامی ئەو ئەنجومەنە بە تەنیا ئەمریکا دژی بوو و ڤێتۆی کرد.