ئیسرائیل 219 فەڵەستینی کوشتووە و ڕێگری لە هاوکاری مرۆیی بۆ غەزە دەکات

(0) / جهان


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە لەڕۆژی دەیەمدایە و ژمارەی کوژراوان گەیشتە 219 کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی تەندروستیی غەزە رایگەیاند، لە رۆژی دەیەمی هێرشی ئیسرائیلدا، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 219 کەس و هەزار و 530 کەسیش بریندارن.
لای خۆیەوە ئاژانسی UNRWA بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لەناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەزە لە ڕێی دەروازەی کەرەم ئەبو سالمەوە رێگری دەکات.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەزە، تا ئێستا 219 کەس گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش 63 منداڵ و 36 ژن و 16 کەسی بەتەمەن هەیە.
زیاتر لە هەزار و 530 کەسیش بە برینی جیاوازەوە بریندارن و هێشتا هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ناوچە جیاجیاکانی غەزە.