بەختیار شاوەیس: گوێی لێبگرن، پلاسخارت زەنگەکەی لێدا

(0) / کردستان


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند کە وتە کانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کە ڕایگەیاند "گرەنتی نیە کەقەوارەی هەرێمی کوردستان هەتا هەتایە بەردەوام بێت" پەیامێکی ڕاشکاوە بۆ بەرپرسانی هەرێم کە باس لەمەترسی جدی سەر قەوارەکە دەکات .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە وتارەکەیدا لە پانێڵی "هەرێمی کوردستانی عێراق : دەستوور و یەکڕیزی" کە لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو، گوتی: "هەرگیز وامه‌زانن ئەم جۆرە ئوتۆنۆمييه‌ هەر بە مسۆگەری هەتاهەتایی دەمێنێتەوە. هەر بۆیە یەکڕیزی بۆ مانەوەی ئەم قەوارەیە لەوپەڕی پێویستیدایە".
بەختیار شاوەیس لەمبارەیەوە نووسی:
گرەنتی نیە کەقەوارەی هەرێمی کوردستان هەتا هەتایە بەردەوام بێت
ئەمە پەیامی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم ، کە بۆ یەکەم جارە بەراستەوخۆ و راشکاوی  باس لەمەترسی جدی سەر قەوارەکە دەکات
پەیام لەمە ڕۆشنتر نابێ
گوێی لێبگرن،
هەڵوێستەی جدی لەسەر بکەن،
پێداچوونەوە بەسیستەمی سیاسی و
بە شێوازی بەڕێوەبردنی ژیانی خەڵک بکەن
موراجەعەی گرتنی رۆژنامەنووس و زیندانیکردنیان بکەنەوە
بەناعەدالەتیەکاندا بچنەوە
نەبوونی موچە و لێبڕینی موچە و هەژاری و نارەزایەتی خەڵک بەهەند وەربگرن
وەک جنین بلاسخارت وتی
دۆست ئەوەیە کەدەمگریەنێت
د. بەختیار شاوەیس