نوێنەرانی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر سەردانی گەنجە سووتاوەکەی بەردەم بارهگای نهتهوه یهكگرتووهكان دەکات
نەسروڵڵا ڕەشنوودی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند وەکوو نوێنەرایەتی ئێران پشتگیریی کونسوڵی لە گەنجەکەی بەردەم بارهگای نهتهوه یهكگرتووهكان دەکەن کە ئاگری لە جەستەی بەردا و لە نەخۆشخانە سەردانیان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوی کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئاماژە بەوە دراوە کە نوێنەران و کارناسانی کونسوڵخانە وێڕای سەردان کردنی بێهزاد مەحموودی ئەو هاوڵاتیەی لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا، پشتگیریی کونسوڵی و بەدواداچوون بۆ بابەتەکەی خستۆتە بەرنامەی کارییەوە.
ڕەشنوودی، ئەسەفی خۆی لەم ڕووداوە ڕاگەیاند و جەختی لە سەر پشتگیریی کونسوڵی لەو هاوڵاتییە ئێرانیە و بەدواداچوون بۆ بابەتەکە کرد.
ڕاشیگەیاند: لەم چوارچێوەدا کارناسانی نوێنەرایەتی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 29ی گوڵانی 1400 لە نەخۆشخانە سەردانی ئەو هاوڵاتیەیان کردووە و وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ چارەسەریی پزیشکی و پێشکەش کردنی هەر چەشنە هاوکارییەک لەپێناو چاک بوونەوەی، لەگەڵ پزیشکی ناوبراو گفتوگۆ کرا و ئامادەیی بۆ چارەسەریی یان گواستنەوەی بۆ ئێران ڕاگەیێندرا.
کونسوڵی ئێران لە هەولێر لە کۆتاییدا ڕایگەیاند چاوەڕوانی ئەوە لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت وێڕای هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە، هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە ڕوون بکرێتەوە و لە گەڵ ئەوانەی هۆکاری ڕووداوەکە بوونە یان کەمتەرخەمییان نواندووە، لێپێچینەوە بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: