ئێران: گەیشتووینەتە چوارچێوە و پێکهاتەی ڕێککەوتن لە ڤیەننا

(0) / ایران


May 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی شاندە ئێرانیە بەشداربووەکەی دانووستاندنەکانی ڤیەننا ڕایگەیاند: ناوەڕۆکی سەرەکی و پەیوەستەکانیش هەر هەموویان دیاری کراون، بەڵام دانووستاندنەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندە ئێرانیە بەشدار بووەکەی دانووستاندنەکانی ڤیەننا بەمەبەستی زیندووکردنەوەی بەرجام، ئەمشەو (چوارشەممە) پاش دانیشتنی ئەمڕۆی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەدا توانیمان تاڕادەیەکی زۆر کارەکان بەرەو پێشەوە ببەین، ئێستا دەتوانین بڵێین گەیشتووینەتە چوارچێوە و پێکهاتەی ڕێککەوتن. ناوەڕۆکی سەرەکی و پەیوەستەکانیش هەر هەموویان دیاری کراون، بەڵام دانووستاندنەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە. هێشتا زۆرێک لە بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە ماوە کە دانووستاندنی لەسەر دەکەین.
عێراقچی وتیشی: خولی چوارەمی دانووستاندنەکانمان لە ڤیەننا ئەمڕۆ کۆتایی هات ئەمەش لە پاش دوو هەفتە چەندین دانووستاندنی زۆر چڕ لە هەموو ئاست و بابەتی جیاواز کە ئەنجام درا، هاتووەتەئاراوە. دوو هەفتە بە سەختی کارمان کرد و ئەمڕۆ بڕیارمان دا ئەنجام بەندییەک لەسەر کارەکانمان بکەین و سەبارەت بە ئەو بابەتانەی کە ماوەتەوە شاندەکان بۆ دواین ڕاوێژ بگەڕێنەوە بۆ پایتەختی وڵاتەکانیان.