گردبوونەوەی پشتگیریی لە فەڵەستین لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
(0)
بڕیارە لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی گردبوونەوەیێکی جەماوەریی بۆ پشتگیریی لە گەلی فەڵەستین و ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان بەڕێوەبچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە سەرپەرەشتیی یەکێتی زانایانی ئایینی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گردبوونەوەیێکی جەماوەریی گەورە بۆ پشتگیریی لە گەلی فەڵەستین و قودسی پیرۆز بەڕێوەبچێت.
گردبوونەوەکە بۆ پشتگیریی لە فەڵەستین و دژی ئیسرائیلی داگیرکەر، کاژێر 16 و 30 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە سەراتی دەستپێکردنی هێرشە هۆڤانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەتی غەزە و پیرۆزییەکانی موسڵمانان بە تایبەت لە قودس ژمارەیێکی زۆر کەسایەتی سیاسی و ئایینی و جەماوەریی کوردستان پشتگیرییان لە گەلی فەڵەستین دەربڕیوە.
تێبينيێك بنێرە: