کونسوڵی فەرەنسا سەردانی بەنداوی دەربەندیخانی کرد

(0) / اجتماعی


May 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ کونسوڵی فەرەنسا سەردانی بەنداوی دەربەندیخانی ، کونسوڵی فەرەنسا بەڵێنی دا گرفتەکانی بەنداوەکە بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕەحمانی خانی ، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە زایەڵەی ڕاگەیاند  ،  ئەمڕۆ 2021/5/20 بەڕێز ( ئۆلیڤیێ دێکۆتینی ) کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر سەردانی بەنداوی دەربەندیخان ی کرد، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی تەکنیکی بەنداو ، باس لە ڕۆڵی کۆمپانیا فەرەنسیەکان کرا لە کاتی دروستکردن و قۆناغەکانی دواتری کاری  راوێژکاری بەنداوەکەدا ، هاوکات گرفتەکانی بەنداوەکە دوای بومەلەرزەکەو کێشەی کەمئاوی خرایە روو، هەروەها داواکرا فەرەنسیەکان وەک چۆن لە روی سیاسی و ئەمنی و سەربازیەوە ڕۆڵی زۆریان لە هەرێم و عێراق هەیە ، وەکو وڵاتێکی بە ئەزمون لە ڕوی بەڕێوەبردنی ئاوو چاکسازی لە بەنداوەکاندا ڕۆڵ بگێڕن. هاوکات نێوەندگیری عێراق و هەرێم بکەن لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران ، بۆ چارەسەری بەشەئاوی روبارە هاوبەشەکان کە سیروان و زێی بچوک دیارترینیانن و ئەمساڵ داهاتیان زۆر کەم کراوەتەوە.

ناوبراو وتیشی،  کونسوڵی گشتی بەڵێنی دا کە کێشەکان بەوردی بگەیەنێتە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی و لەگەڵ یۆنامی یش هەوڵ بدەن هاوکاری چارەسەری کێشە ئاویەکان بن ، ئەوەی بکرێ بۆ باشتر بەڕێوەبردنی مەلەفی ئاوو بەنداوەکان فەرەنسا هاوکار دەبێ.

 

کامەران کەریم