هۆڵەندا و بەریتانیا چاودێری پڕۆسەی چاکسازیی نێو هێزی پێشمەرگە دەکەن

(0) / جهان


May 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەوان چاودێری پڕۆسەی چاکسازیی نێو هێزی پێشمەرگە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کۆلۆنێڵ یان تێن هوڤ، راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان راگەیاند: "ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا لە پڕۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگەدا کار دەکەین، بنکەیەکی هامەهەنگیمان دامەزراندووە بە مەبەستی چاودێریکردنی پڕۆسەی ریفۆرم و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە".

گوتیشی: "ئێمە پێشنیازێکمان پێشکەش بە ‌هێزەکانی یەکەی 70 و 80 و هەردوو لایەنە سیاسییەکەش کردووە، بە مەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی و پێشموایە کە ئەگەر ئەو پێشنیازە پەسەند کرا و سەرکەوتوو بوو، زۆربەی کێشەکانی پێشمەرگە چارەسەر دەبن"..