نامەی فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ ڕێبەران و گەلی فەڵەستین

(0) / جهان


May 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

 سەردار عەمید پاسدار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە چەندین پەیامی جیادا بۆ ئەبو خالد محەمەد الضیف، فەرماندەی گشتی کەتیبەکانی قەسام و ئەبو محەمەد ئەکرەم فەرماندەی سەرایا القدس ( لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی) فەرماندەکانی بەرخۆدانی دلێرانە لە فەڵەستین، جەختی لە بەرخۆدان و خۆڕاگری لە شەڕی "سیف القدس" کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرماندەی فەیلەقی قودس جەختی لەوە کردەوە: بەرخۆدانی ئێوە بە خوێن و ئاگر، هاوکێشەی سەربەزی و سەروەری خولقاند. هاوکێشەیەک کە بریتیە لەوەی کە دوژمنی زایۆنی ناتوانێت پێیوابێت کە قودس بێ یار و یاوەرە و دەسدرێژیی و هێرش بکاتە سەری؛ بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی وەڵامی پێشگرانەی بەرخۆدان که سوودمەندە لە هێزێکی کەڵەکەبوو بەدرێژایی دەیان ساڵ؛ هەر بەو شێوەیەی کە ڕێبەری مەزنی شۆڕش ئیمام خامنەیی لە وتاری ئەم دواییەیاندا لە ڕۆژی جیهانی قودس، فەرمووی: جووڵەی ڕوو لە نەمانی ڕژێمی زایۆنی، دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتیشی: شەڕی " سەیف القدس" ئۆمەتی بەرەو قودس و پیرۆزییەکانی گەڕاندەوە و سەلماندی کە دڵی مسڵمانانی جیهان بەردەوام بە خۆشەویستی قودس لێدەدات. ئەم شەڕە سەلماندی کە هەموو سازشکاران و بەشدار بووانی ڕێککەوتنی فرۆشتنی فەڵەستین و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان، بەتەنیا شوناسی خۆیانیان پیشان داوە، نەک خواستی نەتەوەکان؛ بەدڵنیایشەوە لە خیانەتەکانی خۆیان پەشیمان دەبنەوە.