قەدەغەی هاتوچۆ لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ درێژ کرایەوە

(0) / کردستان


May 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەبارەت بە هاتوچۆی هاوڵاتیان له نێوان (هەرێم ـ ئێران ) قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە .

ئیسماعیل  عەلی  ئاغا  لێپرسراوی   ڕاگەیاندن  و پەیوەندیەکانی   مەرزی   نێو  دەوڵەتی   باشماخ   بە زایەڵەی   ڕاگەیاند    ،  بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازە سنوری یەکانەوە بۆماوەی (١٥) ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.
 لە ڕێکەوتی (٢٥/شوببات/٢٠٢١) بەبڕیاری ئێران و لەپێناو ڕێگری کردن لەزیاتر بڵاوبونەوەو تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە ئەم بڕیارە دراوەو بەچەند قۆناغێک چەندجارێک ئەم بڕیارە نوێ کراوەتەوە و دواین نوێکردنەوەش لەسبەینێ (٢٠٢١/٥/٢١) دەچێتە بواری جێ بەجێ کردن بۆماوەی پازدە ڕۆژ واتە تا (٢٠٢١/٦/٥) ڕێگە بەهاتووچۆی گەشتیاری نادرێت بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە بۆ هەرێمی کوردستان .

ناوبراو  وتیشی ،  تەنها ئەو کەسانەی هەڵگری ڤیزای نەخۆشین یاخود خوێندکارن لەیەکێک لەزانکۆکانی ئێران و خاوەن ئیقامە و ڤیزای بازرگانی و وەبەرهێنانن ڕێگەپێدراودەبن.
لەداهاتووشدا لەبوونی هەر بڕیار و ڕێنمایی یەکی نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە.

کامەران  کەریم