بەهۆی  مێروی سونەوە گەنمی هەڵەبجە زیانی  بەردەکەوێت

(0) / اقتصادی


May 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەئێستادا وەرزی دروێنەی گەنمە لەلایەن جوتیارانەوە لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە، بڵاوبونەوەی مێرووی  سون زیانی بۆ بەرهەمی گەنم دەبێت ، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات ، ساڵانە بەئالیەتی جیاواز  ڕووبەڕوی ئەم جۆرە مێروو دەبینەوە .
ستار  مەحموود  بەڕێوەبەری كشتوکاڵی  هەڵەبجە  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، ساڵانە لەوەرزی پێگەشتنی گەنم مێروی سن لەناوکێڵگەی گەنمی جوتیارانی ئەم سنورە هەنێ ناوچەی تری هەرێمی کوردستان بڵاو ئەبێتەوە ، ئێمەش لەلایەن خۆمان بەپێی ئیمکانیەتی بەردەست ساڵانە بەئالیەتی جیاواز بەرەنگاری ئەم مێروە بوینەتەوە هەندێک  ساڵ وەک بەڕێوەبەرایەتی هەڵمەتی قەلاچۆمان ئەنجامداوە هەندێک ساڵ قڕکەرمان بەسەرجوتیاران دابەش کردوە و ئامێری پێویستمان بۆ دابینکردون بۆ ماوەی سێ ساڵیش لەکاتی گەڕانەوەی مێروەکە بۆ ناوچەشاخاوییەکان کۆمان کردۆتەوەو لەناومان بردوە .
ناوبراو  وتیشی، بۆ ئەمساڵیش بڕی هەزار لیتر قڕکەرمان دابین کرد بۆ ئەو جوتیارانەی کەمێروی سن داوێتی لەکێڵگەکانیان بێ بەرامبەر هۆکاری ئەوەی ئەم مێروە بەتەواوی بنە بڕنابێت پێویستی بە ئیمکانیەتێکی گەورەو هەڵمەتتێکی گشتگیرە کەئەوەش تائێستا لەبەر دەست نەبووە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە  ئەوەشی  خستەڕوو  ،  لەسنوری  پارێزگای  هەڵەبجە  62هەزار دۆنم زەوی  لەلایەن  جوتیارانی  سنوری  پارێزگای  هەڵەبجە  کراوە بەگەنم .
کامەران  کەریم