ڕووسیا: کێبڕکێ چەک وچۆڵییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوی فارس دەبێ بوەستێت

(0) / جهان


Jan 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا خوازیاری وەستاندنی کێبڕکێ چەک وچۆڵییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداوی فارس بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کە سەرچاوەی هەواڵەکەی بۆ ماڵپەڕی هەواڵنێری المیادین گەڕاندووەتەوە، " واسیلی نەبنزیا"، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا لە میانەی دانیشتنی ئێوارەی دووشەممەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هاوکاری لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی داوای لە ئەمریکا کرد کە کێبڕکێ چەک وچۆڵییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوی فارس دا بوەستێنێت.

نەبنزیا وتیشی: دەبێت ئەو هۆکارەکانی هاندان بۆ کێبڕکێ چەک وچۆڵییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوەستێندرێن.