بەهۆی سوتانی ماڵێکەوە لەسلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی سوتانی ماڵ


Jan 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاشکراکرد، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک سوتاوە کە دوو هاوسەری بەتەمەنی تێدا ژیاوە و بەهۆیەوە پیاوەکە گیانیلەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاوات عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی باسیلەوەکرد، ڕووداوەکە لەبەشێکی ماڵەکەدا بووە و هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە کەبووەتەهۆی ئاگرکەوتنەوە و
بەپێی لێدوانی وتەبێژی بەرگریی شارستانی، لەو ڕووداوەدا خاوەنی ماڵەکە کە پیاوێکی تەمەن 80 ساڵ بووە بەناوی عەلی مەعروف بەکاریگەریی دوکەڵ و غازی ئاگرەکە خنکاوە و گیانیلەدەستداوە، خێزانەکەشی بەهۆی کاریگەریی زۆری دوکەڵ و غاز لەسەری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
ئاوات عەلی وتیشی، زیانە مادییەکانی ئەو ڕووداوە بە پێنج ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.