بەهۆی بەفرەوە ئەم ڕێگەیە داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر ڕێگە زستان سلێمانی


Jan 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، بەڕێوبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى رایگەیاند ،بەهۆی بارینی بەفر ولەبارنەبوونی کەش و هەوا ئەم رێگایە بەربەست کراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ئەویش (لە دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەکان بەربەست کراوە) لە بەر سەلامەتی شۆفێران  بەفربارین و گریمانەی  هەڵخلیسکان و هەڵدێران دروست دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، کە شۆفیران لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:
ژمارە ١٠٠ سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە ١١٥ بەرگری شارستانی
ژمارە ١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی .

کامەران کەریم