پێشهاتێکی مەترسیدار  و  پاشقولێکی  وەزارەتی دارایی هەرێم  لە مامۆستایان و فەرمانبەران

(0) / / گفتگو / زایەڵە دارایی هەرێم کوردستان


May 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرپرسێکی یەکێتی مامۆستایان باس لە پێشهاتێکی مەترسیدار و پاشقولێکی  وەزارەتی دارایی هەرێم  لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات.
بەرهەم موستەفا ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند: مامۆستایان و فەرمانبەرانی  ئازیزحکومەتی هەرێم جارێکی تر  وەک پیشەی  هەمیشەیی  بەنیازە  لەڕێگەی  وەزارەتی دارایی هەرێمەوە  بەردەوامی بە  زۆڵمێک بدات  کە لە موچەخۆرانی کردووە،ئەویش دەست پێنەکردنەوەی  پلەبەرزکردنەوەیە چۆن  هەمولایەکتان  ئاگادارن و شاهیدن کە  خودی وەزارەتی دارایی  پێش دوومانگ  بەر لەئەمڕۆ  ئەیوت  ( دوو لیستی موچەی مانگی  5 مان ئامادەکردوە  یەکێکیان  بەپلەبەرزکردنەوە  ، یەکێکی تر  بەبێ  پلەبەرزکردنەوە)  .
وتیشی: کەچی  ئەمڕۆ  زۆر  بێشەرمانە  وەزارەتی دارایی هەرێم لەڕێگەی  بەڕێوەبەرێکی گشتیەوە  ئەڵێت  تا  شەش مانگی تری  ناتوانین  پلەبەرزکردنەوە  ئامادەبکەین ،ئەزانن بۆ چونکە  حکومەتی  هەرێم  نایەوێت  و  مەبەستی  نیە  پلەبەرزکردنەوەی  فەرمانبەران  دەست پێبکاتەوە و بەکێشەی خۆی نازانێت  ،  ئێستا  خەمی  دەسەڵاتدارانی هەرێم  چارەسەری ئەو ناوە  وەهمی و بندیواری کادیرەحیزبیانەیەکەخزێنراوەتە  نێو  لیستی  وەزارەتی پێشمەرگەو  هێزە ئەمنیەکان ، واتە  حکومەت  ڕازییە  پلەبەرزکردنەوە کاری  بۆنەکات  لەبەرامبەردا  چارەسەری کێشەی ناوە  وەهمیەکانی بۆ بکرێت.بەڕێزان  پەیوەندیم  بەژمێریاری  چەندین  فەرمانگەوە  کردوە ، پێیان  ڕاگەیاندم  کە شەوانیش  کاریان  کردووە  و لیستی موچەیان  بەپلەبەرزکردنەوە  ئامادەکردوە  و  دەڵێن  پێمان  سەیرە  وەزارەتی  دارایی  ئەڵێت  شەش مانگی پێویستە.
کامەران کەریم