مامۆستایەک بۆ زایەڵە: مناڵەکانتان مەنێرن بۆخولی هاوینە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان خولی هاوینە


May 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ ئیسماعیل حمەڕەحیم مامۆستا بەزایەڵەی ڕاگەیاند: زیاتر لە20 ساڵە لەناوەندەکانی خوێندن، مامۆستای مناڵانم، باش لەهەست و سۆزو ئارەزووی مناڵان تێگەشتووم.

ڕاشیگەیاند: من دەزانم کە قوتابخانەو پرۆگرامەکانی خوێندن چ بارێکی قورسن بەسەرشانی مناڵەوە.لەگەڵ ڕێزی زۆرمدا ژمارەیەکی زۆری مامۆستا لەناوەندەکانی خوێندن هەن، نەک هەرنەخوێنەوارن، بەڵکو پێویستە منداڵەکانی خۆشیان لێ وەرگیرێتەوەو ببرێنە شیڵتەرێکی مناڵان، بۆئەوەی پارێزراوبن لەزمان و ڕەفتاری ئەو مرۆڤانە.
وتیشی: بۆئەوەی بزانیت قوتابی چەند بێزارە لەقوتابخانەو وانەکەی، وەچەند ئارەزووی دەرەوەی وانەکەی دەکات،  تەنها کاتی لێدانی زەنگی قوتابخانە لەبەردەم پۆلێک ڕاوەستە، بزانە مناڵەکان چۆن وەک باڵندەی ناوقەفەس بەپرتاو دێنەدەرەوەو هاوارو خۆشی دەردەبڕن.کەوەرزی خوێندن تەواو دەبێت، ئەنجا وەرزی گیرفان بڕەکانی بواری پەروەردەلەگەڵ ڕێزم بۆهەندێکیان، دەستپێدەکات.بەچەندین بانگەشەی ماکیاژکراوی سوروسپی مناڵان و دایک و باوکی قوتابی هەڵدەخەڵەتێنن، تاچوارفسلیان دەست کەوێت.ئازیزانم ئەوسیستمی پشووەی کەهەیە لەبارەی پشوی هاویینەوە،پاش دەیان ساڵ لەئەزموون و توێژینەوە بۆی دەرکەوتووە، کەمناڵ دوای وەرزی خوێندن، پێویستە بچێتە گەشت وسەیران، بچێتە ماڵ خاڵ و مامی، بچێتە گوندو شارەکان، بچێتە مەلەوانگەو سینەما.
هێمای بەوەشکرد: نەک جارێکی دیکە بیخەیتەوە بەرخوێندن  پرۆگرام و جانتاو دانیشتن لەسەرکورسی ڕەق.لێی گەڕێ بامناڵەکەت بۆخۆی بخەوێت، باسەعات دە لەخەوهەستێت، مەیکە بەتوشی سایەق تەکسی و پاسی بێتام و بێ ئەتەکێتەوە، لێیگەڕێ بابۆخۆی یاریبکات.بڕواتان بێت ئەو چەند مانگەی دانراوە، بۆوەرزی خوێندن ئەگەر مامۆستای باش لەناوەندەکانی خوێندن هەبێت، قوتابی پێویستی، بەهیچ خولێکی شیاندن نییە.بەڕای من پێویستە خولی شیاندن بۆ مامۆستایان بکرێتەوە نەک مناڵان.
کامەران کەریم