پەرلەمانتارێک زانیاریی نوێ بارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە ئاشكرادەكات

(0) / / گفتگو / زایەڵە دارایی مووچه کوردستان نەرمین مەعروف


May 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەدواداچوونمان بۆ هۆكاری خەرجنەكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان كردووە و لە ئێستادا لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینی تێدادەكات و دوای تەواوكردنی وردبینییەكەش دەنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و مووچەی هێزە ئەمنییەكان خەرجدەكرێت.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی  راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق سەرنج و تێبینی خۆم لەبارەی خشتەكانی بودجە خستەڕوو كە لە ئێستادا تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم خراوەتەسەر بودجەی وەبەرهێنان لەكاتێكدا كە كۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێم هەناردەكات و نابێت بخرێتە سەر پشكی هەرێم و بودجەی وەبەرهێنان.
لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیشەوە ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی،  بەپێی بەدواداچوونەكانمان لە ئێستادا لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینی دەكرێت و پێمان راگەیەندراوە هەر كات بە كۆتاهات لیستەكانیان دەنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و مووچەی هێزە ئەمنییەكان خەرجدەكرێت.
کامەران کەریم