لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا
/
کردستان
/
زایلە
نەخۆشخانە
ڕووداوی هاتوچۆ
زایەڵە ٠ نەخۆشخانەی شەهیدی ڕەئوف بەگی شارەزور بڵاویكردەوە، لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا كە لە دوو هاوسەر و منداڵێك پێكهاتوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نەخۆشخانەكە، ڕووداوی یەکەم کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی شەممە ڕوویداوە كاتێك ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانی داوە و دواتر گیانی لەدەستدا.
باسی لەوەشكردووە، ڕووداوەكەی دووەم شەو بەهۆی ڕووداوێکی پێکدادانی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای نێوان شارەزوور و سەیدسادق ئافرەت و پیاوێکی تەمەن 57 ساڵ و 55 ساڵ کە هاوسەری یەکبوون گیانیانلەدەستدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش گەیاندنیان بە فریاکەوتنی نەخۆشخانە دواتر تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: