پاش 12 ساڵ؛ هەڵبژاردەی ئێران له سلێمانی مەدالیای ئاڵتونی له یاری ئیسکواش به دەستهێنا
(0) /
زایەڵە ـــ داوود حەسەن پوور ڕاوێژکاری کەلتووریی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسکواشی ئێران یەکەم مەدالیای ئاڵتونی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی ئیسکواشی ئێران و کوەیت لە شاری سلێمانی مسۆگەر کرد.
حەسەن پوور بۆ زایەڵە وتی: هەڵبژاردەی ئیسکواشی ئێران یەکەم مەدالیای ئاڵتونی خۆی پاش 12 ساڵ لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەدەستهێنا بە بردنەوەی بەسەر ڕکابەرەکەی لە کوەیت.
ئاماژەی بەوەش دا: ئەم کێبڕکێیانه به مەبەستی دیاریکردنی باشترین یاریزانان بۆ ئۆڵۆمپیاد و به ئاماده بوونی سه رۆکی فیدراسیۆنی هەڵبژاردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کوێت له هۆتێل گراند میلینیۆم سلێمانی بەڕێوەدەچێ.
ڕاشیگەیاند: پاڵەوانێتییەکە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری کەلتووریی ئێران بەڕێوەچوو و خۆشبەختانە بووە هۆی بردنەوەی مەدالیای ئاڵتونی نایاب لەلایەن هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێرانەوە و بڕیارە پێشبڕکێی تیپەکان دوای دوو ڕۆژ دوای کۆتاییهاتنی پێشبڕکێیە تاکەکەسییەکان دەست پێبکەن.
تێبينيێك بنێرە: