پێشبینییەکی نوێ بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە باران بارین کەشناسی هەرێم کوردستان


Aug 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەگوێرەی نەخشە کەشناسییەکان، دیاردەی لانینا کە کاریگەری لەسەر دۆخی بارانبارین هەیە لە وەرزی پایز و زستانە، لە ئێستادا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و ئەوەش بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ سودی هەیە.
بەگوێرەی نەخشە کەشناسییەکانی جیهان، دیاردەی لانینای مامناوەند بەردەوامی هه‌یە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە کاریگەرییەکەی تۆزێك کەم بووەتەوە لە 1.0 پلەی ژێر سفر بووەتە 0.8 پلەی STTی ژێر سفر .
لەوبارەیەوە عومەر گۆران کەشناس ڕایگەیاند ، ئەم گۆڕانکارییە هه‌ر چەنده زۆر کەمە، بەڵام لەم کاتانەدا زۆر گرنگە بۆ سەرجەم گۆڕانکارییەکانی کەشوهه‌وا بەتایبەتی گۆڕانکاری مانگی نۆ یەک لاکەرەوە دەبێت بۆ وەرزی باران بارینی ساڵی داهاتوو.   
ئامادەکردنی- کامەران کەریم