دە‌ستە‌ی كە‌شناسی عێراق وادە‌ی باران بارینی ڕاگە‌یاند

(0) / / کردستان / زایەڵە باران بارین کەشناسی کوردستان


Oct 14, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئە‌مڕۆ هەینی لە هەرێم ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی شەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت. لە ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باشور ساماڵ دەبێت و چەند پەڵە هەورێکی دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشووتردەبێت.
راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی یەکشەممە لە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لەناوچەکانی باشور ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی رابردوو دەبێت.
باسی لەوەشکرد، رۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و هەندێجار دەبێتە هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم