کەشناسی هەرێم: لەسەنتەری ئەم شارانە باران دەبارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی هەرێمی کوردستان شار


Oct 18, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، لە سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری باران بارین هەیە.
کەشناسی ئەوەی خستووەتەڕوو، کاریگەرى دوو نزمە پەستانى لاوازى دەریاى ناوەڕاست و نیمچە دوورگەى عەرەبى هەیە و لە رۆژى پێنج شەممەی داهاتووەوە ئاسمانى هەرێم بە گشتى بۆ نیمچە هەور و هەندێ ناوچە لە هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت.
ئەوەش هاتووە، رۆژى هەینى ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت، لە ئەگەرى دروستنەبوونى گۆڕانکارى لە پێشبینیەکان ئەگەرى باران بارین لەسەر بەشێک لە سنورى پارێزگاى هەولێر و بارانێکى مامناوەند لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە جیاجیاکانى سنورى پارێزگاى دهۆک هەیە.
دەشڵێت، باران بارینى پێشبینیکراو لەسەر سنورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک زیاترە لە چاو ناوچەکانى ترو سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕى دەبێت لە هەندێک کاتدا.
کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە و خێراى با زیاد دەکات و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێک لەو ناوچانەى خێرا با زیاد دەکات، بە تایبەت ناوچەکانى باشوورى هەرێم، هەروەها لەکاتى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى هەورە تریشقە هەیە.
کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو ناجێگیریەى کە دروست دەبێت تا رۆژى دووشەممە لەسەر کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم